جه‌لال په‌رێشان ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می نوێی په‌رله‌مانى كوردستان له‌لێدوانى بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، سبه‌ى سێشه‌ممه 6 ى 11 ى 2018 ، كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆ له‌دیوانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای هه‌ولێر كه‌دوا ڕۆژ ده‌وامی ئه‌نجومه‌نمه به‌پایسكل به‌ڕێده‌كه‌وم بۆ باله‌خانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌مه‌به‌ستی سویند خواردنم بۆ خولی نوێى په‌رله‌مانى كوردستان
جه‌لال په‌رێشان ڕاشیگه‌یاند سبه‌ى گه‌ر بارانیش بێت هه‌ر به‌پایسكل ده‌چم بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ، بۆ ڕۆژانى دواتر و له‌مانگ و كاته‌كانى دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه له‌سه‌ر پایسكله‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم بۆ چوون بۆ په‌رله‌مانى كوردستان
ڕاشیگه‌یاند وه‌رگرتنى ئۆتۆمبێل و سێ پاسه‌وان كه‌بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێكى ئه‌و خوله دابین ده‌كرێ ئاماده نیم وه‌ریان گرم و ڕه‌تی ده‌كه‌مه‌وه
جه‌لال په‌رێشان ڕاشیگه‌یاند بائێمه‌ش وه‌ك وڵاتان و ناوچه‌كانى دیكه په‌رله‌مانتارانمان ساده بن و كار‌و كردارمان بۆ گه‌له‌كه‌مان بێت له‌خزمه‌ت ده‌نگده‌رانمان دابین
سبه‌ى سێشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ پەرلەمانی خولی پێنجەم دەست بەکار دەبێ
بەپێی ماددەی ١١ برگەی یەکەم بەتەمەنترین ئەندام دوای ئەوەی سوێندی یاسایی دەخوا سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن داکات. داوا کاندیدە هەلبژژێرداروەکان دەکات سوێندی یاسایی بخۆن. ئەرکی تەنیا بریتی دەبێت لە بەرێوەبردنی دانیشتنی یەکەم و ئەندامدانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.پەرلەمان.
بەپێ برگەی ٣ لە مادەی ١٢ پەریرەوی ناوخۆی پەرلەمان (سوێندخواردن)ی یاسایی سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن و كاندیده هه‌ڵبژێرراوه‌كان، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
( به‌خودای گه‌وره سوێند ده‌خۆم، كه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی خاك و گه‌ل و شكۆ و ماف و ئازادییه‌كانی هاوڵاتیان و سامانی گشتیی بپارێزم و ئه‌ركی ئه‌ندامێتی به‌ڕاستیی و دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێبكه‌م).
چواره‌م: هه‌ر كاندیدێكی هه‌ڵبژێرراو، به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سوێنده یاساییه‌ی، له‌م مادده‌یه هاتووه، پابه‌ند نه‌بوو، ده‌بێت سوێنده‌كه، دووباره بكاته‌وه.
مادده‌ى (13):
یه‌كه‌م: له رێكه‌وتی (سوێندخواردن)ی یاساییه‌وه، كاندیدی هه‌ڵبژێرراو، ده‌بێته ئه‌ندام و به ده‌ستبه‌كار هه‌ژمار ده‌كرێت و گشت مافێكی ئه‌ندامێتی ده‌بێت و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاندیدی هه‌ڵبژێردراو، به‌بێ پاساوی ڕه‌وا، له دانیشتنی یه‌كه‌مه‌وه، بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ (سوێندخواردن)ه‌كه ئه‌نجامنه‌دا، مافی سوێندخواردنی یاسایی نامێنێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.