وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، باندێكی سێ كەسییان دەسگیركردووە كاریان وەرگرتنی پارەبووە بەرێگای جۆراو جۆر، توانراوە لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیربكرێن.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: هاووڵاتییه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌كاونتێكی فه‌یسبووك تۆمار كردووە كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو كە پاره‌ی بداتێ گه‌رنا وێنه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه.
وتیشی: له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌حركه فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ خاوه‌نی ئه‌كاونته‌كه ده‌رچوو و دوای ماوه‌یه‌ك له بۆسه‌یه‌كی پۆلیسدا ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر كرا‌و دوای لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تبار دانی نا به‌وه‌ی دوو كه‌سی تریشی له‌گه‌ڵدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و كه‌سانه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له كه‌سێك كردووه كه پاره‌یان بداتێ گه‌رنا وێنه‌ی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌و كه‌سه جاری یه‌كه‌م بڕی سێ هه‌زارو 500 دۆلاری پێداون و جاری دووه‌میش هه‌وڵیان دابوو شه‌ش هه‌زار300 دۆلاری تری لێوه‌ربگرن، به‌ڵام پۆلیس بۆسه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه ناوەتەوە و توانرا هه‌رسێ كه‌سه‌كه ده‌ستگیر بكرێن.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێرئاشكراشیكرد: ئه‌و کەسانەی ده‌ستگیر كراون ئەندامی هێزی ئەمنین و یه‌كێكیان سه‌ر به فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی نه‌وت و گازه‌و كەسی دووەمیشیان سەربه یه‌كه‌ی پاسه‌وانییه‌و هەروەها ئەوەی تریشیان پێشمه‌رگەیە له فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی هەرسێكیشیان دانیان بەوەداناوە .
وته‌بێژی پۆلیسی گوتیشی به مادده‌ی دووی مۆبایل له یاسایی سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.