لە ناحیەی سەركەپكان ژنێكی تەمەن 19 ساڵ بە پەت خۆی هەڵواسی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند کە ئافرەتێکی 19 ساڵ لەگوندی زێڕینێ ی سەر بە شارەدێی سەرکەپکان بەناوی (س.ع.ڕ) کە هاوسەردارە لەماڵی باوکی خۆی خنکاندووە و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزاندراوە گوتیشی لێکۆڵینەوە بەردەوامە و لەگەڵ ئاشکراکردنی ڕاستیەکان ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لێ ئاگادار دەکەین.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەست بەجێ ڕێكاری یاسایی گیرایەبەر و تەرمی ناوبراو بەڕێكرا بۆ پزیشكی دادوەری ڕانییە و دوای ئەنجامدانی توێكاری بۆ تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و لاپهڕهی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە .
ئاشكرایشكردووە، لەسەر ڕوداوەكە كەس دەستگیر نەكراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.