لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتبارێکی داواکراو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی _ بنکەی پۆلیسی سەرا دەستگیرکرا کەلەلایەن دادگاوە داواکراوبووە.
راشیدهگهێنێت ، تۆمەتبارەکە ناوی (س. ر. ح) پێشتر چەندجارێک لەسەر تاوانی تەقەکردن و سەرانە وەرگرتن سزا دراوەو دواتر بەر لێبوردنی گشتی کەوتوەو ئازاد کراوە.
دوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا تۆمەتبار تەقەی لەکەسێک کردوەو برینداری کردوە، لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە، توانرا لەناو بازاڕ دەستگیر بکرێ.
لهكۆتادا پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە ئێستادا تۆمەتبار بە پێی ماددەی ٤۳۰ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.