به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی باندێكی 4 كه‌سی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوون به دزینی چه‌ند ئۆتۆمبیلێك.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕیندا هاتووه: دوابه‌دوای ئه‌و سكاڵایه‌ی له به‌رواری 6 / 11 / 2018 كه هاوڵاتی ( ع، ق، و ) تۆماری كردبوو له بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه 4 كه‌سی نه‌ناسراو هه‌ستاون به دزینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له جۆری توێتا لاندگرۆزه‌ری ڕه‌نگی ڕه‌ش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر چوار كه‌سه‌كه چه‌كداربوون و ئه‌شكه‌نجه‌ی سكاڵاكاریان داوه، وه هاوكات له هه‌مان بهروار ، ئۆتۆمبیلێكی تر له هه‌مان جۆر له ڕه‌نگی سپی دزرابوو، له لایه‌ن هێزه‌كانمان له نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین و پۆلیسی پشده‌ر تاكو به‌رواری ۱۱/۱۱/ ۲۰۱۸ چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركران كه ژماره‌یان ( ٤ ) كه‌سه.
له باره‌ی ناسنامه‌ی كه‌سه‌كانیشه‌وه ده‌ڵێت: تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوه‌كانی (پ.ع) و ( ب.ش ) و ( ڕ.ب )و ( و،ب) كه هه‌موویان له سه‌روی 18 ساڵانن و له ڕه‌گه‌زی نێرن، دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان ناوه به تاوانه‌كانیان كه هه‌ستاون به دزین و ڕفاندنی هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه ڕێك خراوه و هه‌ر 4 تۆمه‌تباره‌كه به پێی مادده‌ی 442 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.