لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، قایمقامیهتى قهزای ناوهندی ههولێر ڕایدهگهێنێت ، لە چەند کارگەیەکی چەرەزات لە شاری هەولێر دەست بەسەر حەوت تۆن چەرەزاتی ماوە بەسەرچوودا گیرا، بەگوتەی لیژنەکانی پشکنین لە وەزارەتی کشتوکاڵ "کاریگەرییان لەسەر مرۆڤ زۆر خراپە
لە چەند کارگەیەکی چەرەزات و گوڵەبەڕۆژە لە هەولێر کە بەرهەمەکانیان لەنێو بازاڕدا بڵاون، دەست بەسەر حەوت تۆن چەرەزاتدا گیراوە، کە هەم ماوەیان بەسەرچووە و هەم کرم لێیداون".
ڕاشیدهگهیهنن ، پێش 10 رۆژ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانی هەولێرولیژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕی قایمقامیەتی هەولێر سەردانی چەند کارگەیەکی چەرەزاتیان کرد، وا دیاربوو ئەو چەرەزاتانە هێشتا نەبرژابوون، بۆ دڵنیایی بەنووسراوێکی فەرمی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێرـ بەشی پاراستنی ڕووەک کرا بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت، دواتر دەرکەوت بەکەلکی خواردنی مرۆڤ نایێت : ئەو چەرەزاتانە کە پێکهاتبوون لە تۆوی کولەکە، گزبرە، کموون و زەردەچوو ، بڕکەیان حەوت تۆن دەبێت، دەستی بەسەردا گیرا و بڕیاردرا لەنێوببرێت و خاوەنەکانیشیان سزا بدرێن، هەروەها یەکێك لەکارگەکان داخراوە بەپێ ی یاسا سزادەدرێن ".
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.