Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 20:17

نه‌وتى سپى به‌سه‌ر ئه‌م گه‌ڕه‌ک و شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

له‌راگه‌یاندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فیس بووك بڵاویان كردیته‌وه‌ ، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ئێستادا نه‌وتی سپى له‌دابه‌ش كردنى به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌رده‌وامه‌ 

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن  لەم هەفتەیەدا دابەشكرنی نەوت لەهەردوو قەزای شارباژێڕ و ماوەت دەست پێ دەكات و لەسبەینێ وە نەوت لەمەڵبەندی 9 لەسلێمانی دابەش دەكرێت.

 هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ،  دوای كۆتایی هاتنی دابەشكردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە14ی11ی2018، دابەشكرنی نەوت لەهەردوو قەزای شارباژێڕو ماوەت دەست پێ بكات.

 بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی  ڕاشیگه‌یاندووه‌ دابەشكردنی نەوت لەناو شار بەردەوامەو لەسبەینێ سێشەممە نەوت لەمەڵبەندی 9 دابەش دەكرێت كە گەڕەكەكانی (بەختیاری، رزگاری، كارگەی جگەرە، ئاسایش، ئابڵاخ، سەربەرزی، شێخ محێدین) لەخۆدەگرێت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.