له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ،فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢٠١٨/١١/١٢ یه‌کێک له گه‌وره‌ترین فڕۆکه‌کانی بواری گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی بۆ شمه‌ک (کارگۆ)له‌جۆری Antonov124 له‌فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نیشته‌وه و له گوندی کارگۆی فڕۆکه‌خانه باره‌که‌ی که کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی خواردن بوو داگرت...
فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ئه‌م جۆره فڕۆکه زه‌به‌لاحانه ته‌نها له‌و فڕۆکه‌خانانه‌دا ده‌نیشنه‌وه که توانا و مه‌رجه‌کانی سه‌لامه‌تیان بۆ ئه‌م جۆره فڕۆکه هه‌یه وه‌ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ندین جاره ئه‌م فڕۆکه‌یه له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بنیشێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.