شه‌وی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتووچۆ له كه‌لار ڕوویداو به هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌ی ماددی لێكه‌وته‌وه.
پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: نزیك به كاتژمێر 11ی شه‌وی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتووچۆ له به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌ی له‌یلا قاسم ڕوویدا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی تیژڕه‌وی شۆفێری ئۆتۆمبیلێكی جۆری (جێب،شاباز) كۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه و خۆی كێشاوه به شۆسته‌ی ناوه‌ڕاستی هه‌ردوو شه‌قامه‌كه‌دا.
پۆلیسی هاتووچۆ ڕاشیگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره به‌ر ئۆتۆمبیل و شه‌قامه‌كه كه‌وتووه و زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.