لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، پۆلیسى ههولێر رایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر - بنکەی پۆلیسی عەنکاوە، کەوا لە لایەن چوار کەسەوە هەڕەشەی لێکراوە و پارەی لێ وەرگیراوە، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و دەست کرا بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد. توانیان لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی هەر چوار تاوانبار ئاشکرا بکەن و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەن .
مقهدم فهخرهدین بەرێوەبەری پۆلیسی بەشی قەزای عەنکاوە بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند کەوا ئاگادار کراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی هەڕەشە کردن و پارە وەرگرتن لە سنووری بنکەکەمان، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین ..
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێنت تۆمەتبار بە ناوەکانی (گ. ک. ر) تەمەن (۲۰)ساڵ پیشە کاسب، (ئـ. ش. م) تەمەن (۳۰) ساڵ پیشە کاسب، (ج. ج. ح) تەمەن (۲۸) پیشە کاسب و (ر. ل. م) تەمەن (۲٦) ساڵ پیشە کاسب، کە دانیان بە تاوانەکانیان دانا کەوا هەڵسابوون بە هەڕەشە کردن و وەرگرتنی پارە لەهاوڵاتیان .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە خرایە بەردەم دادوەر، بەڕێزیان بڕیاریدا بە بەند کردنی هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددە (۲ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل) لە (ی.س.ع) ...
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.