Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 22:28

‌به‌وێنه‌ / پۆلیسی سلێمانى : ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ ڕووداوه‌که‌ى دوێنێی ناو پێشانگاکانى ئۆتۆمبێلیان ئه‌نجامداوه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌دا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و دو تۆمه‌تباره‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌، هێرشیانكرده‌ سه‌ر كه‌سێك‌و له‌تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی هێرشه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

دوێنێ دوشەممە، دو کەسی مەدەنی کە فەرمانی کۆپی کراوی پۆلیسی کەرکوکیان پێ بووە، لەشاری کەرکوکەوە بەڕێکەوتون بۆ سلێمانی تا کەسێک ده‌ستگیربكه‌ن بەهاوکاری هێزەکانی پۆلیس‌و ئاسایش، ئەو کەسەی کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە پێشتر بەهاوکاری چەند کەسێک کەسێکی نزیکی ئەو دو کەسەی کوشتوە، جگە لەوەش لەپۆلیسی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە بەمادەی ۱٤ موخەدەرات‌و ٤۰٦ لەیاسای سزادانی عێراقی.

ئەو دو کەسە پێشتر ئاسایشیان ئاگادارکردۆتەوە لەکاتی بینینی ئەو تۆمەتبارەدا دەستبەجێ مەفرەزەکان ئاگادار بکەنەوە، بەڵام کاتێک چونەتە پێشانگای‌ فرۆشتنی‌ ئوتومبێل (ناسراو به‌مەعرەزی علوجەکان) لەسلێمانی کەسەکەیان بینیوەو بوە بەشەڕیان‌و فریانەکەوتون بەئاسایش بڵێن،له‌ئه‌نجامدا فیشەکێکیان ناوە بەقاچی كه‌سه‌كەوە.

جێی ئاماژەیە بریندارەکە دوو فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە، وە ئەو دو کەسەی تەقەیان کردوە مام‌و برازان‌و یەکێکیان ناوی (ج. س. ت)ەو تەمەنی ٤۱ ساڵەو ئەوی تریان ناوی (ه. ج. س) تەمەنی ۲۳ ساڵە، بریندارەکەش ناوی (و. ج. ع) تەمەنی ۳۰ ساڵەو هەرسێکیان خەڵکی کەرکوکن، لەئێستادا سەرجەمیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون‌و بەبڕیاری دادوەر بەندن‌و لێکۆڵینەوەكان له‌گه‌ڵیاندا بەردەوامە.

1

 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.