لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوو لە تەقەکەرەکانی ڕووداوەکەی هۆڵی بوک گواستنەوە ده‌ستگیر كران
ڕۆژی هه‌ینی رابردوو له شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زان له كاتی شههیانێكی بووك گواستنه‌وه‌دا له سه‌ر سه‌رچۆپی گرتن كێشه‌یه‌كی گه‌وره له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا كه هاوكات خاڵ و خوارزای یه‌كن ڕوویدا و به هۆیه‌وه كوڕێكی 18 ساڵان به ناوی "هه‌یسه‌م مو‌سا هه‌ركی كوژرا و 5 كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه‌ش 12/11/2018 و دوای تێپه‌ڕبوونی 3 ڕۆژ به‌سه‌ر مردنی هه‌یسه‌م هه‌ركی، یه‌كێكی دیكه له برینداره‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌سنه‌زان، له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر به ناوی "زوهێر جه‌عفه‌ر" گیانی له‌ده‌ستدا.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.