وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای سەندیكای پزیشكانی ددان ئەنجامداوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی بریارەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە سەر رەوشی دەرمان لە هەرێمی كوردستان.
د.رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەیانەوە گوتی: لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای سەندیكای پزیشكانی ددان بە مەبەستی جێبەجێكردنی بریارەكان لەسەر رەوشی دەرمان لە هەرێمی كوردستان كۆبونەتەوەو تیایدا گفتووگۆیانكردووە لەبارەی رەوشی دەرمان و چۆنێتی مامەڵەكردنی پزیشكانی دەرمان، هاوكات چەند پرسێكی دیكەشیان تاوتوێ كردووە.
راشیگەیاند: بڕیارەكان تا رادەیەكی زۆر باش سودی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبێت، بە تایبەتی كە ئێستا بڕیارێكی نوێمان لەبەردەستە ئەویش دامەزراندنی دامەزراوەی دەرمانە، كە پێموایە بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دەتوانین كۆنتڕۆڵێكی باشی دەرمان بكەین لە رووی كوالێتی و نرخەكەشیەوە.
سهبارهت به دامهزراوهی دهرمان پێشتر وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو لە قۆناغی کۆتایی دروستکردنی دامەزراوەی نیشتیمانی دەرماندان کە کێشەی دەرمان بە یەکجاری چارەسەر دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.