وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر 17 هاووڵاتی سعودیدا سه‌پاند كه رۆڵیان له كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعودی هه‌بووه.
به‌پێی یاسای ماگنیتسكی بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی له پێشێلكاری مه‌ترسیداری مافه‌كانی مرۆڤ تێوه‌گلاون، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 17 هاووڵاتی سعودیدا سه‌پاند كه رۆڵیان له كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی ئۆپۆزسیۆنی سعویدا هه‌بووه.
سزاكان هه‌ریه‌ك له سعود ئه‌لقه‌حتانی، ماهیر ئهلموتریب و محه‌مه‌د ئه‌لعوته‌یبی كونسوڵی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ و 14 كه‌سی تر ده‌گرێته‌وه كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی خاشقچی له كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ.
ستیڤن منوشن وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا وتی: ئه‌و سعودیانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین، له كوشتنی جه‌مال خاشقچی تێوه‌گلاون.
سزاکەش بەپێی یاسای "ماگنیتسکی" دراوە کە ناوەڕۆکەکەی دژ بەو کەسانەیە کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن.
هاوكات وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هانی حكومه‌تی سعودیه‌ی دا رێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ رێگرتن له به‌ئامانجگرتنی كه‌سانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و رۆژنامه‌نووسان.
ئەمەش لە دوای ئەوە ھات ئەمڕۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سعودیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی بڵاوکردەوە و داوادەکات پێنج لەو کەسانەی کە ڕاستەوخۆ دەستیان لە کوشتنی خاشقچی ھەبووە بکوژرێنەوە و ئەوانەی تریش سزای توند بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.