زۆر له شۆفێران له‌كاتێكدا ئۆتۆمۆبێلێكی گێڕ عادی لێده‌خووڕن ده‌ستیان له‌سه‌ر گێڕه‌كه به‌به‌رده‌وامی ده‌هێڵنه‌وه، ئه‌وه‌ش قورسییهكه له‌سه‌ر گێڕ و پێده‌چێت به‌تێپه‌ڕبوونی كات تێكی بدات، هه‌ربۆیه پێویسته به‌هه‌ردوو ده‌ستت سوكان بگریت و هه‌ركات پێویست بوو گێڕ بگۆڕیت دهستێكیانت بۆ ئه‌و كاره به‌كاربهێنیت.
ڕێنماییه‌كی تریش ئه‌وه‌یه هاند برێك به‌كاربهێنن و مه‌هێڵن ئۆتۆمبێله‌كانتان له‌سه‌ر گێڕ بمێنێته‌وه‌و به‌به‌رده‌وامی پێ له‌سه‌ر ئیستۆپ دامه‌نێن، چونكه تایه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ت له‌وانه‌یه به‌هۆی پێداگرتنی زۆر له‌سه‌ر ئیستۆپ بخوورێت.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.