بۆ ئه‌نجام دانی فێستڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی له شارى هه‌ولێر ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ولێر سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كانه .
بریاره رۆژانی 21 بۆ 23 /11/2018 فێستیڤاڵی میوزیک و گۆرانیی ھەر چوار پارەی کوردستان، لە ھەولێر ئەنجام بدرێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سەرجەم گرووپ و تیپە بەشداربووەکان دەگەنە ھەولێر .
ئه‌م فێستیڤاڵه له هۆڵی رۆشنبیری له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت كه تیایدا چه‌ندان گرووپی موزیك و هونه‌ر له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان تێیدا به‌شداربن ، له شاری هه‌ولێر تیپی بەڕێوەبەرایەتیی ھونەرەکانی میوزیک بەشداری کردووە و چەند ڕۆژێکیشە پڕۆڤەیان بۆ فێستیڤاڵەکە کردووە ، زۆربەی تیپ و گرووپە بەشداربووەکان لە شارەکانی خۆیان پڕۆڤەکانیان ئەنجام دەدەن .
فێستڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی كه له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت ،چه‌ندین تیپ و گرووپێکی جیاوازی شارەکانی ھەرێمی کوردستان و باکوور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری تێدا دەکەن، ھەروەھا چەندین گۆرانیبێژی بەناوبانگ لەگەڵ تیپ و گرووپەکانی شارەکانیان بەشداریی فێستیڤاڵەکە دەکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.