لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕائیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت
ئێوارەی ڕۆژی شه‌ممه 17 ى 11 ى 2018 ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی خۆهەڵواسین لەگەڕەکی مەگارەکەی قەزای کەلار
ڕاشیده‌گه‌ێنێت دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار بەشوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (ن ، م ، ح ) لەدایکبووی 1990لەنەتەوەی عەرەب بەهۆی خۆهەڵواسینەوە گیانی لەدەستداوە بەوتەی مێردەکەی ناوبراو تەنها خۆی و دوومنداڵەکەی لەماڵەوە بوون و لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆماڵەوە بینیویەتی هاوسەرەکەی خۆی هەڵواسیوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو ڕەوانە بەشی توندوتیژی ژنان دەکردێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاروچۆنیتی حاڵەتەکە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.