له نێوان هه‌ردوو گونده‌كانی ئامۆكان و ئافریان، له سنووری شاره‌دێی هه‌ریر، كه‌سانێكی نه‌ناسراو گۆڕی پیاو چاكێكیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
گۆڕی (سه‌ید مه‌حموود) كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو گوندی (ئافریان و ئامۆكان) كه یه‌كێك بوو له‌و پیاو چاكانه‌ی خه‌ڵكانێك بۆ نزا‌و پاڕانه‌وه سه‌ردانیان ده‌كرد، به‌داخه‌وه كه‌سانێكی نه‌ناسراو هه‌ستاون به هه‌ڵدانه‌وه‌ی، ئه‌وه بۆ جاری سێیه‌مه ئه‌م دیارده‌یه دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش توڕه‌ی و نیگه‌رانی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه‌و هیوا خوازن هه‌رچی زووه تۆمه‌تباران ئاشكرا بكرێن و رووبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه/زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.