ن/ ئاری ئاغۆك
له هه‌موو جومگه‌كانی ژیان هونه‌ر وه‌ك بابه‌تێكی گرنگ و كاریگه‌ر ئاسانترین رێگایه بۆ ناساندن و گه‌یاندنی په‌یامه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، بۆیه له زۆربه‌ی یاد و بۆنه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووری و رۆشنبیریه‌كان هونه‌ر ده‌بێته په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه بۆ نیشاندانی یاد و بۆنه پهیوهین، هه‌م وه‌ك مێژوو، هه‌م وه‌ك یاده‌وه‌ری، هه‌م وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه، بۆیه گرنگه له هه‌ر بۆنه‌و یادێكدا بتوانین له باوه‌شی هونه‌ردا به‌جوانترین شێوه ئامانج و په‌یامه‌كه بگه‌یه‌نین.
له‌ناوه‌ندی خوێندنیش دا بابه‌تی هونه‌ر و وانه‌ی هونه‌ر چ وه‌ك لایه‌نه په‌روه‌ده‌یی و زانستی و فێربوون ئه‌وا لای قوتابی خۆشه‌ویسته، هه‌روه‌ها وه‌ك چالاكی رۆژانه‌و ریزبوونی به‌یانیان و بۆنه‌و یاده‌كان، هونه‌ر ده‌بێته كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا شاراوه و به‌هره‌داره‌كان جا له‌هه‌ر بۆنه‌و یادێك بێت، بێگومان ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵیه كه قوتابی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌مه‌چه‌شنه كراوه‌یه هه‌یه‌و زوو قبوڵی ده‌كات، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین (یادی جاڕنامه‌ی مافی منداڵانه) كه له ٢٠ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌م رۆژه له سه‌رتاپای جیهان ده‌كرێته‌وه، ناوه‌ندی خوێندیش وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگ به فراوانی و ئاستێكی گه‌وره ئه‌م رۆژه بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی منداڵ به گرنگیه‌وه بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن، خۆشبه‌ختانه له هه‌رێمی كوردستانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه به به‌یاخه‌وه ئه‌م رۆژه گرنگی پێ ده‌درێت و به‌چالاكی هه‌مه‌ره‌نگ دڵی منداڵان خۆش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی زێتر مه‌به‌سته ئاماژه‌ی پێ بكه‌م، ناوه‌رۆكی په‌یامی ئه‌م ووتاره تایبه‌ته به گرنگی هونه‌ر له گه‌یاندنی په‌یامی جاڕنامه‌و مافه‌كانه، كه له زۆربه‌ی زۆری باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه بنهرهتیهكانتایبهت به‌م یادهچالاكیی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
لێره‌دا ده‌توانین بڵێین هونه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كی واڵایه بۆ بینینی ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر مامۆستا یاخود به‌رێوه‌به‌ر له گۆره‌پانی قوتابخانه یا له پۆڵ، به ووتارێكی ساده‌و ساكار باسی ئه‌م رۆژه بكات، ئه‌وا لای منداڵ هیچ گرنگی و وه‌رگرتنێكی به‌سوودی نیه ! چونكه ئه‌م حاله‌ته وه‌گ گوێگر وایه نه‌ك بینین! به‌ڵام كاتێ له‌رێگه‌ی گۆرانی و مۆسیقاوه منداڵ له باخچه‌ی منداڵان و گۆره‌پانی قوتابخانه به بوێریه‌وه مافه‌كانی ده‌كاته گۆرانی و سروود، ئه‌وابێگومان چیژێك لای منداڵانی تر دروست ده‌بێت، خودی قوتابیه‌كه‌ش هه‌ست به بوێری و به‌هره شاراوه‌كانی ده‌كات و دڵخۆش ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی وێنه‌و ره‌نگه‌وه گوزارشت له مافه‌كانی خۆی ده‌كات و له تابڵۆیهكدا زمانی مافه‌كانی نیشان قوتابیانی هاوپۆڵی و مامۆستایان ده‌دات، بێگومان ئه‌مه‌شیان جێگای بایه‌خ و گرنگه كاتی منداڵ له‌و رێگه‌یه‌وه پهیامهگشتیهكهی ده‌گه‌یه‌نێته گه‌وره‌كان، كه‌واته ئه‌مه‌شیان وه‌ك په‌نجه‌ره‌یه‌كی ره‌نگاو ره‌نگ وایه بۆ نیشاندان مافه ره‌نگاوره‌نگه‌كانی مداڵ، كه‌واته گرنگه‌و پێویستیه‌ش مامۆستایانی هونه‌ر ئه‌م لایه‌نه گرنگه به‌هه‌ند وه‌ربگرن، له‌م رۆژه، كه جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵه، كه‌شی قوتابخانه بگۆرن بۆ دونیایه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ و پڕ له چالاكیی هونه‌ری مۆسیقا و وێنه‌و شانۆ و ئۆپهرێتهوه، ئه‌وكات منداڵ هه‌ست به چێژی بینین و بیستن و وه‌رگرتن ده‌كات و له هه‌مانكاتیش دا قوتابخانه‌ی لاخۆشه‌ویستر ده‌بێت، ده‌ره‌نجام كاریگه‌ریی په‌روه‌ده‌یی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه و ژیانی داهاتوی منداڵ .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.