ئه‌ڵمانیا رێگریی له 18 كه‌س كرد بچنه ئه‌و وڵاته، كه په‌یوه‌ندییان به تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقجییه‌وه هه‌یه.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە رایگه‌یاند بەرلین ڕێگە لە 18 هاووڵاتی سعودی دەگرێت بێنە ناو سنوری ناوچەی شەنگنەوە بەهۆی ئەوەی گوایە دەستیان هەبووە لە کوشتنی ڕۆژنامەوانی سعودی جەمال خاشقچی.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كریستۆفه‌ر بورگه‌ر، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فیدراڵی رایگه‌یاند، رێگرییان له 18 كه‌س كردووه بچنه نێو خاكی ئه‌ڵمانیا كه په‌یوه‌ندییان به دۆسیه‌ی جەمال خاشقجییه‌وه هه‌بووه.
بورگه‌ر رایگه‌یاند له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقجییه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا له‌په‌یوه‌ندیدان و ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌نگاوی دیكه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر له‌وباره‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه هیكۆ ماس له‌وباره‌وه گوتوویه‌تی، "بۆ ئێمه پرسیاره‌كان له‌باره‌ی تاوانه‌كه و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌وه، زیاترن له‌وه‌ڵامه‌كان. به‌م رۆژانه‌ی دوایی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسی و بریتانییه‌كانم له‌وباره‌و چاوپێكه‌وتنم ئه‌نجامدا. ئێمه وه‌ك ئه‌ڵمانیا رێگریمان له 18 هاووڵاتیی سعوودی كرد بێنه ئه‌ڵمانیا.
كۆتایی هه‌فته رامانگه‌یاند كه چاوه‌ڕوانی روونكردنه‌وه‌ی پێویستین له‌وباره‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.