بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له زنجیره تویتێكدا وێڕای ئاماژه به وته‌كانی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، زۆر به توندی هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌كانی ناوبراو ده‌ربڕیی و وتی: ئیسڕائیل به باشی ده‌توانێ به‌ره‌نگاری رژێمی خوێنڕێژی ئێران ببێته‌وه.
رۆژی رابردوو حه‌سه‌ن روحانی له كۆنفڕانسی یه‌كگرتوویی ئیسلامیی وڵاتانی موسڵمان له وتارێكدا وتی كه ئیسڕائیل وه‌ك ناسۆری شێرپه‌نجه‌یه و ده‌بێ له‌ناو ببردرێت، هه‌ر بۆیه ناتانیاهۆ وتی: وته نه‌فره‌ت خوڵقێنه‌كانی روحانی سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی ئیسڕائیل بۆجارێكی دیكه‌ش سه‌لماندی كه بۆچی پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی به یه‌كگرتوویی بچێته ریزی سزاده‌رانی رژێمی تیرۆریستی ئێران.
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل وتبووی ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت له گرتنه‌به‌ری ستراتیژییه‌تی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بگرێت له مانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئێران له‌ناو خاكی سووریادا.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.