به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له ڕووداوێكی هاتووچۆدا هاوڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاندووه: ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی دووكان - سلێمانی له نزیك ده‌رگای دووه‌می فه‌رمانده‌یی، ئۆتۆمبیلێكی جۆری سان یونگ، به‌هۆی تیژڕه‌وی زۆر و كه‌ش و هه‌وای ناهه‌موار و ته‌ڕبوونی شه‌قامه‌كه وه‌رگه‌ڕا و به هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.