Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 16:33

به‌ وێنه‌.. له‌ گۆڕستانێکی ڕانیه‌ زیاتر له‌ پیکابێک قاوغی حه‌ب فڕێدراون

تا ئێستا نه‌زانراوه‌ ئه‌و حه‌بانه‌ بۆ چی به‌كار هێنراون
کوردستان TV
#7
100%

له‌ گۆڕستانی بۆسكێن له‌ ڕانیه‌، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ قاوغی حه‌ب له‌ چه‌ند ته‌لیسێكی گه‌وره‌ی زه‌رد فڕێده‌درێن و تا ئێستاش نه‌زانراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ قاوغه‌ حه‌بانه‌یان فڕێداوه‌ كێن و سه‌ر به‌ چ گروپێكن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی ڕاپه‌ڕین به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌ بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ قاوغی حه‌ب، كه‌ سه‌رجه‌میان حه‌به‌كانیان لێ هێنرابوو ده‌ره‌وه‌ و ئاگریان لێبه‌ردرابوو.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ هۆی بارینی بارانه‌وه‌ به‌شێكی كه‌م له‌ قاوغی حه‌به‌كان سووتاون و ئه‌وانی تر له‌ گۆڕستانه‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمێكی ئاسایش بۆ به‌دواداچوون له‌م حاڵه‌ته‌ چوونه‌ته‌ گۆڕستانه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ست پێكردووه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا نه‌زانراوه‌ ئه‌و حه‌بانه‌ بۆ چی به‌كار هێنراون و تیمه‌كانمان به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

vrvcx

d

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.