Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 16:33

‌که‌شناسی‌ راگه‌یه‌ندراوێکی‌ له‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مشه‌و بڵاوکرده‌وه‌

گوڕی بوومەلەرزەکە ... پلەی رێختەربووە
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی‌ كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند كە بوومەلەرزەیەك لە نزیك سەرپێڵی‌ زەهاو تۆمار كرا و لە شارەكانی‌ هەرێم هەستی‌ پێكرا.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی‌ كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند كە كاتژمێر 7:37  شەو بە كاتی‌ هەولێر بوومەلەرزەیەك بە گوڕی‌ 6.5 پلە بە پێوەری‌ رێختەر و بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە نزیك سەرپێڵی‌ زەهاو تۆمار كرا.

كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێم دەڵێت: لە تەواوی‌ ناوچەكان و پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی كوردستان هەستی‌ پێكراوە.

ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانى گرته‌وه‌ و به‌پێى زانیارییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ عێراق و ئێرانىش گرتووه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.