لهروونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، یهكێتى ناوهندی تۆپى پێى كوردستان ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی یانەی ئاكرێ یاری گەڕی شەشەمی لە رۆژی شەممە 2018/11/24 لە یاریگەی شەقڵاوە ئەنجامدا و، بۆ یاری گەڕی حەوتەم دەبێ گەشتی دەربەندیخان بكات، دوای ئەوەی دوێنێ خشتەی یارییەكان بڵاوكرایەوە و یاری دەربەندیخان و ئاكرێ لە رۆژی پێنجشەممە 2018/11/29 بوو، لە لایەن بەشێك لە هاندەرانی یانەی ئاكرێ و وەرزشدۆستان رەخنەی زۆر لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان گیرا و داوایان دەكرد یارییەكە لە رۆژی هەینی 2018/11/30 بكرێت، ئێمە بۆ هەموو لایەك روونی دەكەینەوە، هیچ كاتێك یانەكان كاریگەرییان لەسەر گۆڕینی خشتەی یارییەكان نابێت، ئەمڕۆیش دەستەی كارگێری یانەی ئاكرێ بە فەرمی داوایان كرد، كە یارییەكەیان هەر لە رۆژی پێنجشەممە بمێنێ و نەخرێتە رۆژی هەینی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.