سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئێواره‌ی رابردوو له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری چاد كه سه‌ردانی ئۆرشه‌لیمی كردووه، وتی به ئه‌گه‌ری زۆر له داهاتوودیه‌كی نزیكدا سه‌ردانێكی زیاترم بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بیی ده‌بێت.
ئیسڕائیل له ئێستادا له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ته‌نیا له‌گه‌ڵ میسر و ئورده‌ن په‌یوه‌ندیی دیپڵۆماتیكی هه‌یه، هه‌رچه‌نده وه‌ك دیاره سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیی گه‌رم له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیی كه‌نداوی باشووری ئێران درووست بكات، كه پێده‌چێت ئه‌مه‌ش بۆ درووستكردنی به‌ره‌یه‌ك بێت له دژی ئێران.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه مانگی رابردوو ناتانیاهۆ به‌سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته میرنشینی عه‌ممان و له‌گه‌ڵ سوڵتان قابووس دیداری ئه‌نجامدا كه ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ئێرانی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.