له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری هاوڵاتیانی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كەكانی به‌كره‌جۆی تازه و كۆن ده‌كه‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی فیدره‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانەی ئۆڤه‌ر لۆدن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره محه‌ویله‌یان بۆ دانه‌نرێت، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ كاره‌بای نیشتیمانی و موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ دانراوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، به په‌پێی به‌رنامه‌كه فیدره‌كانیان ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه هه‌ربه‌شه‌ی 12 كاتژمێر كاره‌با نشیمانیان ده‌بێت، واته به‌شێك 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ 12ی شه‌و، به‌شه‌كه‌ی دیكه 12ی شه‌و بۆ12ی نیوه‌ڕۆ و بۆ رۆژی دواتر پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
به‌رنامه‌ی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش رۆژانه له كاتژمێری 4ی عه‌سر بۆ 12ی شه‌و ده‌بێت، واته موه‌لیده ته‌نیا له‌و كاته‌نه‌دا كار ده‌كه‌ن.
ئه‌م به‌رنامه‌یەش تا ته‌واوبوونی وێستگه سووتاوه‌كه‌ی به‌كره‌جۆی تازه به‌رده‌وام ده‌بێت، كه پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی مانگی یه‌كی ساڵی 2019 ته‌واو بێت، دوای ته‌واوبوونی وێستگه‌كه‌ش كێشه‌ی ئۆڤه‌ر لۆد و بارزۆری فیده‌ركان نامێنێت و ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له‌كۆتا كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، داوا له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كه‌ین، كه تا ته‌واوبوونی وێستگه‌كه هاوكاربن، هه‌روه‌ها داوا له خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه به‌رێزه‌كانیش ده‌كه‌ین، كه وه‌ك چۆن ساڵی رابردوو، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یان جێبه‌جێكرد، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت، به‌رنامه‌كه‌ش له ئه‌مشه‌و 25/11/2018 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.