له رۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ئافره‌تان گوندێكی تایبه‌ت به ئافره‌تان به ناوی"ژنوار " بۆ پاراستنی ئافره‌تان له‌ناوچه‌ی درباسییه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا كرایه‌وه.
كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی كورد له ناوچه‌ی "درباسێ"ی رۆژئاوای كوردستان ، گوندێكی تایبه‌ت به خۆیان دروست كردووه كه پیاوان بۆیان نییه لێی نیشته‌جێ ببن.
ئه‌و گونده له‌سه‌ر ئاستی سوریا ده‌گمه‌نه تایبه‌تیش نییه ته‌نها به‌ئافره‌تی كورد به‌ڵكو هه‌ر ئافره‌تێك بیه‌وێت ده‌توانێت له‌و گونده ژیان به‌سه‌ر به‌رێت.
له باره‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی پیاوان بۆ گونده‌كه، سه‌رپه‌رشتیاری گونده‌كه ده‌ڵێ، پیاوان بۆیان هه‌یه به سه‌ردان بێنه گوندی ژینوار، به‌ڵام بۆیان نییه تێیدا نیشته‌جێ ببن.
شایانی باسه زۆربه‌یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بێوه‌ژنن یان له هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه یان هاوسه‌ره‌كانیان له‌ده‌ستداوه و له‌نێو ٣٠ خانوودا ده‌ژین.
له گونده‌كه‌دا، بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌یه كه ئافره‌تان تیایدا كار له‌سه‌ر دابینكردنی گژوگیای پزیشكی ده‌كه‌ن له چاره‌سه‌ركردندا، هه‌روه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی بۆ منداڵان تێدایه، ئه‌مه جگه له ٢٠٠ سه‌ر مه‌ڕ كه له لایه‌ن ژنانه‌وه به خێودهكرێن.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.