Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 19:31

له‌کاتی سه‌رمادا ئۆتۆمبێل به‌نزین زیاتر سه‌رفده‌کات

کاریگەری گەرما و سەرما لەسەر بەشەکانی ئۆتۆمبیل دەخەینەروو
کوردستان TV
100%


کاریگەری گەرما و سەرما لەسەر بەشەکانی ئۆتۆمبیل دەخەینەروو: 
١. دابەزینی پلەکانی گەرما دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفکردنی بەنزین بەوپێیەی کەشوھەوای سارد وادەکات مەکینەکە کاتێکی زیاتری بوێ بۆ گەرمبوون و کارکردن بەوپەڕی باشییەوە و ئەمەش بەنزین زیاتر سەرف دەکات. 
٢. سەرما کاریگەری ھەیە لەسەر ھەوای تایەکان و دەبێتە ھۆی دابەزاندنی ئەمەش وادەکات زیاتر رووبەرووی جوڵە ببێتەوە لەسەر رێگاکان، بەو جۆرە پێویستی بەسەرفکردنی سوتەمەنی زیاترە بۆ جوڵە.
٣. باوە لەوەرزی زستاندا باتری ئۆتۆمبیل لاواز دەبێ، بۆ ئەمەش پێویستە بەشێوەیەکی دەوری چاکسازی و پشکنینی بۆ بکرێت و ھەندێ بەش ھەیە کەپێویست نیە دانەگیرسێت تا باتریەکە تێک نەدات. 
٤. ھەندێ بەش ھەیە کاریگەری ھەیە بەسەرمای کەشوھەوا وەک پلاک کەبەرپرسە لەگەیاندنی پریسکی یەکەم بۆ کارکردنی، بەڵام لەزستاندا پێویستی بەتوانایەکی زیاترە بۆ کارکردن.


سه‌رچاوه‌ -  Traffic Fm Sulaimaniyah

شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.