به‌مه‌به‌ستی كڕینی موشه‌كی به‌رگری جۆری تاد، شانشینی سعوودییه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژۆ كرد.
ئاژانسی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه، سعوودییه و ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه رێككه‌وتنێكی نوێیان واژۆكردووه كه تێدا ئه‌مریكا به گوژمه‌ی 15 ملیار دۆلار، موشه‌كی به‌رگری جۆری تادی به شانشینی سعوودییه ده‌فرۆشێت.
هێزێر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ه‌روه‌ی ئه‌مریكا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند: ریاز و واشنتۆن رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆ كردووه كه به پێی رێككه‌وتننامه‌كه، له‌مه‌ودا كۆمپانیای لاكهید مارتین كه كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی دیاری چه‌كه ئه‌مریكایه، مووشه‌كی به‌رگری جۆری تاد به شانشینی سعوودییه ده‌فرۆشیت و به‌مه‌ش ، رێگای فرۆشتنی 44 مووشه‌كی تری به‌رگری تادی ئه‌مریكا به سعوودییه ده‌كرێته‌وه.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به گرینگ ده‌زانێت و پشتیوانی لێده‌كات. جێی ئاماژه‌یه هه‌واڵی فرۆشتنی موشه‌كی به‌رگری تادی ئه‌مریكی به سعوودیه له كاتێكدایه كه ریاز به هۆی كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووس و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوونی له شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ندا، له‌ژێر گوشاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدایه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.