به‌رگری شارستانی سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ به‌كارهێنانی بتڵی غازی ماڵان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بتڵی غاز له‌شوێنی كاركردندا هه‌بێت، یان دابنرێت له جێگه‌یه‌ك كه سه‌قفی گیرابێت و هه‌وای ده‌رنه‌چێت وه‌ك ژێرزه‌مین و كۆگا و چێشتخانه.
رێنماییهكانبهرگری شارستانی سلێمانی:
1. به‌كارهێنانی بۆری و سۆنده‌ی تایبه‌ت به غاز بۆ گه‌یاندنی غازه‌كه به شوێنی مه‌به‌ست كه به‌رگه‌ی گه‌رمی و په‌ستان بگرێت.
2. نابێت سۆنده‌ی غاز له پشتی فڕن و ته‌باخه‌وه بگوازرێته‌وه و كاریگه‌ری گه‌رمی له‌سه‌ر بێت به‌رده‌وام.
3. به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بتڵی غاز له‌شوێنی كاركردندا هه‌بێت یان دابنرێت له جێگه‌یه‌ك كه سه‌قفی گیرابێت و هه‌وای ده‌رنه‌چێت وه‌ك ژێرزه‌مین و كۆگا و چێشتخانه.
4. كردنه‌وه‌ی غاز لهسهرهمنزهمهكهوه له‌كاتی پێویستی و ئیشكردندا وه كوژانه‌وه‌ی له سهرهمنزهمهكهوه نه‌ك ته‌نها كوژانه‌وه‌ی له ئامێری گهرمكهرهوهكهوه.
5. له‌كاتی به‌ستنی به‌شی ژێره‌وه بتڵی غاز نابێت ئاوی گه‌رم به‌كاربهێنیت بۆ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه به‌ڵكو ده‌بێت بتڵی غازه‌كه بگۆڕدرێت دابنرێت هه‌تا خۆی ئه‌توێته‌وه.. ئه‌م حاڵه‌ته كه‌متر له ماڵدا رووده‌دات زیاتر له نانه‌واخانه و چێشتخانه‌كاندا رووده‌دات به‌هۆی به‌كار هێنانی سه‌ره منزهمهی هه‌زاری.
6. ئه‌گه‌ر هه‌ستت به بۆنی غاز كرد له شوێنه كاركردندا نابێت به هیچ جۆرێك كاره‌با داگیرسێنیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ساحیبه‌ی هه‌واش بێت، چونكه‌ی به داگیرساندنی ساحیبه یان ته‌نها گڵۆپێك ئه‌بێته هه‌وی دروست بوونی شه‌راره‌ی ئاگر و به‌خێراترین شێوه كڵپهدهكات و كاره‌سات ده‌خوڵقێت.
7. كاتێك هه‌ست به بۆنی غاز ده‌كه‌یت باشترین ڕێگه بۆ خۆپاراستن دروست كردنی (تهویه) یه بۆ ده‌رچونی غازه‌كه وه له‌م حاڵه‌ته‌شدا باشترین چاره‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه.
سه‌رچاوه/ به‌رگری شارستانی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.