به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور بریاریدا كه یاری كۆتایی جامی لیبه‌رتادۆس له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له یاریگای سانتیاگۆبێرنابۆ ئه‌نجام بدرێت له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بۆكاجۆنێورز و ریڤه‌رپله‌یت . لە 9 ى 12 ى 2018 یاری چوونى نێوان هه‌ردوو یانه به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز شه‌ش جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ست هێناوه له ساله‌كانی1977،1978،2000،2001،2003،2007، یانه‌ی ریڤهرپلهیتش دوو جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه له ساله‌كانی 1986،2015 . 241 جار هه‌ردوو یانه رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌ته‌وه له‌یاریه فه‌رمیه‌كاندا ، تێیدا بۆكاجۆنێورز له 86 یاریدا براوه بووه ، ریڤهرپلهیتش له 78 یاریدا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه ، 77 یاریش له‌نێوان هه‌ردوو یانه به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هاتووه
كامه‌ران زێتى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.