مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و سه‌رجه‌م شڕۆڤهكانی ئه‌و زانیارییانه‌ی بینیوه كه له‌به‌رده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدایه، به‌ڵام له هیچكامیاندا ئاماژه‌یه‌ك نابینرێت كه ده‌ریبخات په‌یوه‌ندیی هه‌یه له نێوان بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه و كوژرانی جه‌مال خاشقچیی رۆژنامه‌وانی ره‌خنه‌گری ئه‌م وڵاته.
پۆمپیۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من هه‌موو شڕۆڤه و لێكدانهوهكانم بینیوه، به‌ڵام كاتێك ده‌یخوێنیته‌وه و ده‌گه‌یته كۆتاییه‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له نێوان محه‌مه‌د بن سه‌لمان و جه‌مال خاشقچیدا نا‌بینیت. ئه‌مانه لێدوانی راستودروستن و به‌یاننامه‌یه‌كی گرنگه كه ئێمه ئه‌م به‌یاننامه‌یه به‌شێوه‌ی فه‌رمیی راده‌گه‌یه‌نین.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.