یاوێكی دانیشتووی قه‌زای بردسكه‌ن له پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ئێران له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا دیسانه‌وه هاوسه‌رگیری كرده‌وه.
محه‌ممه‌د جان عفهتی له هاوسه‌رگیری دووه‌می خۆی ژنێكی ته‌مه‌ن 89 ساڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریشی گێڕا.
محه‌ممه‌د جان 4 كوڕ و كچێكی له هاوسه‌ری یه‌كه‌می هه‌یه و 18 نه‌وه‌شی له ئێستادا هه‌یه.
محه‌ممه‌د ڕه‌زا عفهتی كوڕی ئه‌م زاوا 91 ساڵه‌یه ڕایگه‌یاندووه كه ئامانج له هاوسه‌رگیری باوكی ته‌نیا كۆتایی هێنان به ته‌نیایی ئه‌و بووه.
وتیشی: به هۆی ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كانی ژیانێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و باوكمان به ته‌نیایی ژیانی به سه‌ر ده‌برد، بڕیارمان دا كه هاوسه‌رگیری بكاته‌وه.
زه‌ماوه‌نده‌كه‌شی به به‌شداری خزم و كه‌سه‌كانی به‌ڕێوه‌چووه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.