دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ گه‌نجێك به‌ناوی هۆزان سه‌عد شكاك له شاری هه‌ولێر له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆماله‌وه به‌هۆی تیژرۆیی ئۆتۆمبێلێك كه له گلۆپی سوری ترافیكی دا‌و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی تاكسی كه هۆزانی تیادابووه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، بنه‌ماڵه‌كه‌ی قوربانییه‌كه‌ش كه‌مپینێكی جیاواز راده‌گه‌یه‌ن.
له‌وباره‌وه، هێمن شكاك برای هۆزان، به راچڵه‌كین:ی راگه‌یاند: له ڕۆژی چله‌ی ماته‌مینی گیانله‌ده‌ستدانی ھۆزان شكاك-ی جوانه‌مه‌رگی برامان به رووداوی هاتووچۆ كه‌مپینی (با_چیتر_ھۆزانهكان_نه‌بنه_قوربانی) راده‌گه‌ین، تا هه‌وڵیك بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاوتووچۆ بتوانین رێگری بكه‌ین له‌وه‌ی رووداوه‌كان زیاتربن و چیتر خه‌لك به‌وهۆیه‌وه نه‌بێته قوربانی.
هێمن شكاك وتیشی:" كه‌مپینه‌كه جگه له بنه‌ماڵه‌كه‌مان به‌سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و چالاكوان و په‌رله‌مانتاران ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، ئامانجمان هۆشیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و شۆفێرانه".
رونیشكرده‌وه، ڕۆژی یه‌كه‌می كه‌مپینه‌كه، بریتی ده‌بێت له ڕاگه‌یاندنی كه‌مپینه‌كه و به‌رزڕاگرتنی چله‌ی ماته‌مینی ھۆزان و دواتر به‌شداری ئه‌و كه‌مپینه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی (چیتر_ھۆزانهكان_نه‌بنه_قوربانی )،ھه‌ر له‌میانی مه‌راسیمه‌كه چه‌ند چالاكیه‌كی دیكه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌درێن، ئامانجیشمان كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆیه له‌هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا هۆكاری یه‌كه‌می مردن و قوربانیانه.
سه‌رچاوه / راچڵه‌كین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.