پەرلەمانی سوید ماوەی مەشقکردنی راهێنەرە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، درێژ دەکاتەوە.
له‌سه‌ر داوا و پێشنیازی هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌ره‌وه و به‌رگری په‌رله‌مانی سوید، له دوای چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوونی مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان، به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیار درا كه مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق له ساڵی 2019ش به‌رده‌وام بێت و لە کاتی پێویستیشدا، ژمارەیان بۆ 150 راوێژکار زیاد بكرێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا مه‌شق و راهێنانیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.