ن/ ئاری ئاغۆك
له‌نێو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا مرۆڤی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌دی ده‌كرێت , به‌ڵام له كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر جیاوازی هه‌یه , له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر جیاوازی هه‌یه , له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازیه‌كان شوێنێك هه‌یه , جێگای بایه‌خ پێدانی زیاتر و به‌رده‌وامی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه , جگه له كه‌سی ئاسایی ئه‌وا مرۆڤی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیش پێویستی به‌و شوێنه هه‌یه له‌پێناو بایه‌خی زیاتر , ئه‌ویش پێ ی ده‌ڵێن قوتابخانه.
بێگومان قوتابخانه وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگ بۆ دروستكردنی كه‌سایه‌تی منداڵ و په‌روه‌رده‌یه‌كی باش جێگای خۆشحاڵیه , له‌نێو ئه‌م كه‌سه جۆراو جۆره‌كانی نێو قوتابخانه , كه‌سانێك هه‌ن , پێیان ده‌گوترێت خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت , وه‌ك قوتابی ئاسایی نین , به‌ڵكو به‌شێك له‌ئه‌ندامی جه‌سته‌یان نیه , یاخود حاله‌تی عه‌قڵی و بیركردنه‌وه‌یان كاڵتره له كه‌سی ئاسایی , به‌ڵام له‌ناوه‌ندی خوێندن دا ئه‌وانیش مافی خوێندن و زانست و زانیاری و په‌روه‌رده‌و فێركردنیان هه‌یه , ره‌نگه له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر جیاوازی هه‌بێت , به‌ڵام له قوتابخانه‌دا هه‌مووان یه‌كسانن , نابێت هیچ جیاوازیه‌ك به‌دی بكرێ له‌نێوان قوتابیه‌كی كه‌مئه‌ندام و قوتابیه‌كی ئاسایی , چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد , ئه‌ركی په‌روه‌رده‌و فێركردنه , هه‌مووان وه‌ك یه‌ك (ماف و ئه‌ركه‌كان) ده‌ستنیشان بكات , نه‌ك جیاوازی تاكه‌كه‌سی !
بۆیه له رۆژی جیهانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه له ٣- ١٢ ی هه‌موو ساڵێك وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌و رێكخراو وسهنتهرهكان , یادی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه به ووتار و مه‌راسیمی تایبه‌ت , به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین تا په‌روه‌رده‌كاران و مامۆستایان هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن , بریتیه له‌بایه‌خدان و گرنگی پێدان به‌و قوتابیه خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیانه‌ی كه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دا به‌دی ده‌كرێن و له‌ته‌ك قوتابی ئاسایی وانه ده‌خوێنن , به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرگرنگه بریتیه له خراپ لێكدانه‌وه‌ی مامۆستا‌و كارگێری قوتابخانه‌و به‌شێك له‌قوتابیان , به‌رامبه‌ر به ژیانی قوتابی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت , كه به چاوی سۆز و به‌زه‌یی لێیان ده‌روانن ! له‌كاتێكدا لوتكه‌ی مرۆڤبوون بریتیه له رێزگرتن و ویژدان و بایه‌خ پێدان و گرنگی پێدان وه‌ك مرۆفێكی ئاسایی و قوتابیه‌كی ئاسایی نه‌ك به‌هۆی كه‌مئه‌ندامی جه‌سته‌یی یا هه‌ر هۆكارێكی تر به‌زه‌ییمان پێیاندابێتهوهو خوێندن و زانست و زانیاری و فێركردن هه‌مووی وه‌لاوه‌بنێین و بیكه‌ینه قوربانی حاله‌تێكی جه‌سته‌یی ! نه‌خێر پێویسته له‌ناوه‌ندی خوێندن دا وه‌ك قوتابی ئاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت نه فه‌رامۆشیان بكه‌ین , نه‌هه‌وڵی خۆرازیكردنی خۆمانیان لێ بكه‌ین ! به‌ڵكو ئه‌و توێژه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگا پێویستیان بهبهردهوانی هه‌یه , چونكه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا نابێت به چاوی كه‌مئه‌ندامی و جه‌سته‌یی له قوتابی بروانین , چه‌ندین قوتابی هه‌بوه توانیویه‌تی خۆی دروست بكات و ببێته ( پزیشك , پارێزه‌ر , ئه‌ندازیار , مامۆستا , فه‌رمانبه‌ر ... هتد )
له‌ته‌ك ئه‌وه‌ش دا قوتابی ئاسایی هه‌بوه له‌گه‌ڵ قوتابی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌یه‌ك پۆڵ بوونه , هیچ كێشه‌یه‌كی عه‌قڵی و جه‌سته‌یی نه‌بوه , هیچ كه‌م و كوریه‌كی له ژیان نه‌بوه , ره‌نگه باری ئابوری له قوتابی تر زۆرباشتر بێت , به‌ڵام له‌خوێندن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه‌و له‌یه‌كێك له وێستگه‌كانی خوێندن وه‌ستاوه‌و وازی له خوێندن هێناوه , به‌ڵام قوتابی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌رده‌وامی هه‌بوه‌و توانیویه‌تی كه‌سایه‌تی خۆی و ژیانی ئایندهی دروستبكات , ئێستاش یه‌كێكن له ناوه دیاره‌كانی بواری (زانستی و پزیشكی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆشنبیری ) كه‌واته پێویسته ساڵانه له‌م رۆژه‌دا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م حاله‌ته بكه‌ینه‌وه‌و ئێمه‌ی په‌روه‌رده‌كاریش هه‌میشه به‌و روانگه‌وه هه‌وڵی بایه‌خدان به‌م توێژه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگا بده‌ین , نه‌ك به شێوه‌یه‌كی ساده‌و ساكار و مه‌راسیمی دوباره و قسه‌ی هه‌زارباره ! نه‌خێر ئێمه ده‌مانه‌وێ له شه‌قامی ژیان و په‌روه‌رده‌و فێربووندا هه‌موومان وه‌ك یه‌ك بین , نه‌ك سۆز‌و به‌زه‌یی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر بیركرنهوهمان , چونكه له نه‌خشه‌رێگای ژیانی تاكه كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت , ٣ خاڵ هه‌یه ده‌بێت به‌بایه‌خ و گرنگیه‌وه وه‌ك ئه‌رك و ماف بۆیان دابین بكه‌ین ئه‌وانیش بریتین له ( چاودێریكردنی به‌رده‌وامی ته‌ندروستی , پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن , دامه‌زراندن .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.