رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو مانگی ئاب و تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، هه‌فتانه زیاتر له 123 هاووڵاتیی سڤیل بوونه‌ته قوربانی جه‌نگ له یه‌مه‌ن.
ستیڤان دوجاریك، گوته‌بێژ به‌ناوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك سازیكرد رایگه‌یاند، به‌پێی داتاكانی كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران، له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو مانگی ئاب و تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، دوو هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س له یه‌مه‌ن كوژراون و برینداربوونه.
گوتیشی: به‌هۆی زۆری ژماره‌ی قوربانییه‌كان، كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران هۆشداری داوه‌ته لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان له پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانه‌كان.
ستیڤان دوجاریك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه 23 له‌سه‌دای قوربانییه‌كان له‌نێو خانوو یان نه‌خۆشخانه‌كاندا بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.