سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری رووسیا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی رێگه نادات بنكه‌ی سه‌ربازیی ئێران له سووریا جێگیر ببێت و سوپای ئیسڕائیل به‌رپه‌رچی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان ده‌داته‌وه.
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ له‌ناو بردنی تۆنێله‌كانی حزبوڵڵای لوبنانیش گفتوگۆی كرد كه ئه‌م تۆنێلانه له خاكی لوبنانه‌وه لێدراو‌ن بۆناو خاكی ئیسڕائیل.
به وته‌ی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌م گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوولایه‌ن رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌فدی ئه‌منیی ئه‌م دوو وڵاته به‌مزووانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری دیدار بكه‌ن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.