راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا به گرتنه‌به‌ری دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و زه‌مینه بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و پێشخستنی وڵات و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بره‌خسێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جۆن وێڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، كه مارتن وار كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاتنه ئارای قۆناغی نوێی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێكرا.
مه‌سروور بارزانی، قۆناغی نوێی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه له‌قه‌له‌م دا و هیوای خواست له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا به گرتنه‌به‌ری دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و زه‌مینه بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و پێشخستنی وڵات و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بره‌خسێنێت.
باڵیۆزی به‌ریتانیا، وێڕای پیرۆزبایی كردن له مه‌سروور بارزانی به‌بۆنه‌ی كاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌یان هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی زیاتر به خۆیه‌وه ببینێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.