Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 09:45

شاندێکی ئیدارەی دووز خورماتوو چه‌ند داوایه‌ک پێشکه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌که‌ن

له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبەر ناوچەکە رووبەڕووی رووداو و کێشەی گەورە بووەوە
کوردستان TV
#7
100%

د.بەشیر حەداد لەگەڵ ئیدارەی خورماتوو تاوتوێی چارەسەری کێشەکان و رەوشی خزمەتگوزاری لەقەزاکە و دابینکردنی ئەمن و ئاسایش دەکات.

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێکی ئیدارەی قەزای دووز خورماتوو کرد، کە پێکھاتبوو قائیمقامی قەزاکە و ئەندامانی ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو،ھەروەھا بەڕێوەبەری شوزگای وەقفی سوننی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ، لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێزیان گوێی لە نەھامەتی ودەردەسەرییەکانی خەڵکی خورماتوو گرت، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی چارەسەری کێشەکان ورەوشی خزمەتگوزاری لە قەزاکە ودابینکردنی ئەمن و ئاسایش کرا.

لەکۆبوونەوەکەدا ئەحمەد عەبدوڵلا جبووری، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین و پەرلەمانتاری ئەم خولە ود.ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەبوون.

حەداد ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی خورماتوو وکۆتایی ھێنان بەو رەوشە سەختەی لەو قەزایە ھەیە کرد، ئەوەشی لەوێ دەگوزەرێت بێگومان جێگەی گرنگیدانە، ھەوڵی ھەمووانیشی بەرزنرخاند بۆ سەرکەوتنی ئاشتەوایی خەڵک و بەھێزکردنی پرسی پەیوەندی و نەھێشتنی تووندوتیژی،بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو پێکھاتەکان و دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی.

جەختیشی لە گرنگی ھاوسەنگی نێوان پێکھاتەکان لە عەرەب و کورد و تورکمان کردەوە لە نوێنەرایەتی و دەزگا خزمەتگوزاریەکان و فەرمانگە ئەمنییەکان و ئیدارەی ھاوبەش، ئاماژەی بەوەشدا؛ ئێمە وەکو پەرلەمان ھەوڵی دابینکردنی دارایی دەدەین بۆ قەزاکە لە چوارچێوەی بودجەی 2019ی عێراق، ئەویش بۆ ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێشکەشکردنی ھاوکاری پێویست بۆ ئاوارەکان، ھەروەھا رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان کە بەھۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ئاوارەبوون.

لای خۆیەوە شاندەکە دڵخۆشی و گەشبینی خۆی بە ئەنجامی ئەو سەردانە دەربڕی، بەتایبەت بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و گفتوگۆ بە ئامانجی ھاوکاری و بەردەوامی پەیوەندی و لێکتێگەیشتن، ھەروەھا تێگەیشتنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ رەوشی تایبەت وھەستیاری شارۆچکەی دووز خورماتوو، بە بوونی پێکھاتە و نەتەوەی جیاواز، بەتایبەت کە ناوچەکە رووبەڕووی رووداو و کێشەی گەورە بووەوە.

شاندەکە دیارترین ئاستەنگەکان و کێشەکانی رۆژانەی خستەروو ، داواشیان لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد داواکانی خەڵکی قەزاکە بە پێکھاتە جیاوازەکانەوە بگەیەنێتە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە یاداشتێکی فەرمیدا داواکان بخاتەروو و بە وردی رەوش ونەھامەتی خەڵکی قەزاکە باس بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.