ئەمڕۆ لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی یەکەم رۆژی پرسەی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشهممه لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی به ئامادهبوونی خزم و دۆستانی بنهماڵهكهی، یەکەم رۆژی پرسەی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز بەڕێوەچوو، ههروهها بڕیاریشه رۆژی سێشەممە 11-12-2018، تەرمی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بھێنرێتەوە کوردستان و لە گۆڕستانی گردی سەیوان بە خاک بسپێردرێت.
رۆژی شەممە، پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز لە تەمەنی (85) ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
د. جەمال نەبەز كەسایەتییەكی دیاری نیشتمانی و نەتەوەیی و ئەكادیمی کوردە، لە كانوونی یەكەمی ساڵی (1933) لەشاری سلێمانی دایك بووە، قۆناغەكانی خوێندنی لە سلێمانی تەواو كردوە و لە ساڵی (1950) له زانكۆی بهغدا، فیزیا و ماتماتیكی خوێندوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.