Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 04:54

نادیە موراد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت

لە رێورەسمێکدا لە شاری ئۆسڵۆی نەرویج، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبه‌خشرا
کوردستان TV
100%

نادیە موراد، چالاكوانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و كچە ڕزگاربووی ژێر دەستی داعش، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت.

ئەمڕۆ دووشەممە 10/12/2018، نادیە موراد، چالاكوانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و كچە ڕزگاربووی ژێر دەستی داعش، لە رێورەسمێکدا لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت.

لە گوتەیەکیشدا، نادیە موراد سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لەبەرامبەر ئەو هاوکارییانەی کە پێشکەش بە ئاوارە ئیزدییەکانی کردووە.

نادیە موراد کچە کوردێکی ئێزدیی خەڵکی گوندی کۆجۆ لە سنووری شاری شنگالە، دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە کۆتایی 2014، هاوشێوەی هەزاران ژن و کچی دیکەی کوردی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرا.

نادیە (تەمەن 25 ساڵ)، بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار کرا و دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی، گەیەندرایە ئەڵمانیا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.