ووته‌بیژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی ( سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه) پارتی دیموکراتی کوردستان ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بلاو ده‌كاته‌وه و ده‌لێت" له‌هه‌ندێک په‌یجی گوموناوی و به فراوانیش له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نوسراوێک به‌ژماره‌ی ( ت) ی رۆژی ( ٢٠١٨/١١/٩ ) به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی ( سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه ) بڵاو کراوه‌ته‌وه که گوایه بڕێک پاره وه‌ک هاوکاری بۆ هه‌ندێک که‌س له‌سلێمانی خه‌رج کراوه ، ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین که ناوه‌رۆکی ئه‌و نوسراوه دووره له‌ڕاستی و هیج بڕه پاره‌یه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆ ئه‌و شه‌خسه خه‌رج نه‌کراوه . چونکه :
١/ ئه‌و که‌سه‌ی ناوی له‌نوسراوه‌که‌دا هاتوه دوور‌و نزیک په‌یوه‌ندی به‌پارتیه‌وه نیه .
٢/ له‌نوسراوه‌که‌دا ناوی ( ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی پارێزگای سلێمانی ) هاتووه ، له‌کاتێکدا ناوه ڕاسته‌که ( ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه)ی پارتی دیموکراتی کوردستانه .
٣/ له‌کۆتاییدا نوسراوه‌که‌دا هاتووه ، وینه‌یه‌ک بۆ ژووری ژمێریاری، ئێمه ژووری ژمێریاریمان نیه و به‌ڵکو مه‌کته‌بی داراییمان هه‌یه .
ووته‌بیژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی ( سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه)
پارتی دیموکراتی کوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.