ئه‌مڕۆ له پیرمام فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له هاكان كاراجای كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا فازڵ میرانی وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و عێراق و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو و دووپاتی كرده‌وه كه به‌م زووانه گفتوگۆی چڕ له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات، گوتیشی پارتی ده‌رگای واڵایه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان كه ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌و حكوومه‌ته‌دا.
هه‌روه‌ها میرانی دوپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم بێ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نابێت و ده‌بێت یه‌كێتیش داوای ففتی به ففتی نه‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه ته‌واو بووه بۆ له‌مه‌و به‌دواوه په‌یڕه‌و ناكرێت. هه‌روه‌ها میرانی ئهئكیدی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێم و گه‌ل و حكوومه‌تی توركیا له ئاسته زۆر به‌رزه‌كاندایه و ئه‌مه بووه‌ته هۆی خۆشگوزه‌رانی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له بواری ئیكۆنۆمیدا بۆ هاووڵاتیانی هه‌ردوولا.
له لای خۆشیه‌وه هاكان كاراجای كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و خۆشحاڵی خۆی بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیداره، باسی له‌و په‌یوه‌ندییه لهمێژیینهییه كرد كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا هه‌یه. هاوكات هاكان كاراجای هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كورستان هه‌ر له گه‌شه‌سه‌ندن دا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.