شه‌وی ڕابردوو گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان له شاری كه‌ركوك له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو بریندار كرا.
"ئه‌حمه‌د عه‌باس ئه‌حمه‌د" ئه‌و گه‌نجه كورده‌یه كه كه له ساڵی 1995 له كه‌ركوك له‌دایك بووه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوایه، كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له بازاڕی مه‌جیدیه‌ی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراوه وه به هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌شه‌وه به سه‌ختی بریندار كراوه و ده‌ستبه‌جێ گه‌ێندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك.
به پێی زانیارییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو چه‌كداره ئه‌و گه‌نجه ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله به ئۆتۆمبیلێكی جۆی ئۆپترای ژماره نه‌زانراو به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕاده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه به‌رده‌وام ئه‌م ڕووداوانه دووباره ده‌بنه‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.