Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 08:45

مەسرور بارزانی: مامۆستا جەمال نەبەز لە دەفتەری یادەوەریی هەموو کوردێکدا هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە

په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێیخۆشبێت كرد
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێز مەسرور بارزانی، لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دواییی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزه‌وه‌، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و هاوبیرانی كرد و تیایدا دەڵێت مامۆستا جەمال نەبەز جێ دەستی بەرهەمی هزریی مامۆستا جەمال نەبەز لە 50 ساڵی رابردوودا لەسەر بزاڤی رۆشنبیریی نەتەوەیی کورد بەرچاو بووە.


ئەمەش دەقی پەیامەكەیە :

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر
جەمال نەبەز

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر (جەمال نەبەز)مان بیست، مەرگی روناکبیر و بیرمەندێکی نەتەوەیی لە ئانوساتێکی وەک ئەمڕۆدا کۆستێکی گەورەیە بۆ کاروانی خەباتی نەتەوەییمان.

جێ دەستی بەرهەمی هزریی مامۆستا جەمال نەبەز لە 50 ساڵی رابردوودا لەسەر بزاڤی رۆشنبیریی نەتەوەیی کورد بەرچاو بووە. کاریگەریی هەوڵەکانی خوالێخۆشبوو گەواهی ئەو راستییەن، کە خەباتی هزر و قەڵەمی بیرمەندانی کورد شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە تەواوکەری یەکتربوون بۆ گەیشتن بە دەستکەوتە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆمان.
 
ناو و یادی مامۆستا جەمال نەبەز لە دەفتەری یادەوەریی هەموو کوردێکدا  هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، هیوادارین لە داهاتوودا خەون و ئاواتی هاوبیرانی ئەو  بۆ گەیشتنی کورد بە ژیانێکی سەرفراز و ئازاد بگاتە دوا قۆناخی خۆی و گەلی کوردیش وەک سەرجەم گەلانی جیهان بە ماف و دەسکەوتە نەتەوەییەکانی شاد ببێت.

خوا سەبووریی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێ.

براتان
مەسرور بارزانی
2018/12/11

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.