Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 08:15

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێم خه‌لاتى رێزلێنانى به‌خشیه‌ 22 توێژه‌ر

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا باشترین توێژەری ساڵی دیاریکرد
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ مه‌راسیمێكدا، بۆ یه‌كه‌مین جار توێژه‌ری ساڵی دیاریكرد و (22) توێژه‌ری له‌ زانكۆكانی كوردستان خه‌ڵات و ڕێزلێنانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پێشكه‌شكرا.

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وتارێكى پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند" به‌ڵێنماندابوو پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی لە ئەولەویەتی کارەکانی وەزارەتەکەمان بێت، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە بەشداری ڕەسەن لە بەرهەمهێنانی مەعریفە و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی توێژەرانمان لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەکان شاڕێی دەرکەوتنی زانکۆکانمانە لەسەر نەخشەی ئەکادیمیای جیهانی، هەمیشە ئەو ڕاستییەمان وتوە، کە زانکۆکانمان لە سەدەی بیست و یەکەم و لە سەردەمی ئابوری مەعریفەدا ئەرک و ئۆباڵی گەورەیان لەسەر شانە".

یوسف گۆران وتیشی" ئه‌گەر بە وردی لە داتاکانی ڕیزبەندیی نیشتمانی بڕوانین دەبینین بە بەراوردکردنی ساڵانی (2015 - 2018) ژمارەی فاکتەری کاریگەری کۆکراوە لە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستیی لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەکانی جیهان (Web of Science / ISI ) بە ڕێژەی (% 586) زیادی کردوە و، ژمارەی توێژینەوە بڵاوکراوەکان لەو گۆڤارانەی کە ئیندێکس کراون لە (Web of Science and Scopus) بە ڕێژەی (%700) زیادی کردوە".

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خه‌ڵات و دیاری و ڕێزلێنانی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به‌ توێژه‌رانی ساڵ كرد، كه‌ ژماره‌یان (22) توێژه‌ره‌ له‌ زانكۆكانی كوردستانن، ئه‌وانیش بریتیبون له‌ ( کارزان عبدالمحسین محمد،کاروان وەسمان قادر، شوجاع الدین بکر عەزیز، ابراهیم خورشید، محمد سوجادى، ڕەمەزان عوسمان، هەکار عبدالکریم سەعید، نیچال عبدالقادر محمد،هیوا عومەر ئەحمەد، کارزان وەکیل، هاوکار سالار ئەحمەد، سەروەر عەبدوڵلا، ئومێد ڕەحمانى، کیم فراسەر، زانا ئیبراهیم، ادەم مایەر، جەى جۆزێڤ، ئەحمەد بایز ئەحمەد، حەسەن هادى عەبدوڵلا، هێشوو سلێمان رەحمان، ئومێد عەبدولا، نزار رەئوف عەبدوڵا).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.