یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ولاتی فه‌ره‌نسا به ناوی 'Morreale Paris'تایبه‌ت به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان چه‌ند بۆنێكی ناوازه‌ی به‌رهه‌مهێناوه ، به‌ڵام نرخه‌كانیان خه‌یاڵیین .
یه‌كێك له‌م بۆنانه‌ی ئه‌م كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه به‌رهه‌میهێناوه بریتییه له بۆنی "e 'Le Monde sur Mesurكه نرخی ته‌نیا یه‌ك دانه‌ی له نێوان ملیۆنێك و نیو بۆ بیست ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت ، شووشه‌ى بۆنه‌كه یاقووت و ئه‌ڵماس و زێڕى پێوه‌یه .
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌بازاڕكردنى كۆمپانیاكه " ماكسیم ڕۆنسۆن " ئاشكرایده‌كات یه‌كێك له بۆنه‌كان به به‌هاى 1.5 ملیۆن دۆلاریان به خێزانێك له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست فرۆشتووه ، به‌ڵام ناوبراو ئاماژه‌ی به ناوی خێزانه‌كه نه‌كردووه .
رۆنسۆن وتیشی كڕیاره‌كانیان له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ئاره‌زووى كۆكردنه‌وه‌ى زێڕ و پارچه هونه‌رییه ده‌گمه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ى حه‌زێكی زۆریان بۆ بۆنى خۆش هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.