كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و خانهراپهراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد
له‌كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو شاندی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و خانه‌ى راپه‌راندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان گفتوگۆ له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت
شاندی پارتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتوون له نێچیرڤان بارزانى جێگری سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، هۆشیاری زێباری ، كاكه‌مین نه‌جار ، مه‌حمود محه‌مه‌د ، عزه‌دین به‌رواری ، ڕێبوار یه‌ڵدا و چه‌ند ئه‌ندامێكى دیكه له‌سه‌ركردایه‌تى پارتی به‌شدارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه
شانده‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش پێك هاتوون له : عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ، رەئوف عوسمان، جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجی، محەممەد تۆفیق رەحیم ، ئاسۆ رەحیم
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.